ئایا دەزانی ئەو دوگمەیە چیە لە (Sd Card)
لە میمۆری کارتەکەتدا !!!!!؟؟؟

میمۆری کارد لە کەڤەرێکی زۆر سادە و ساکار پێک دێت و دەبێتە پەیوەندیەک بۆ هەڵگرتن و پاراستن و گواستنەوەی داتا و زانیاریەکان لە میمۆریەوە بۆ ناو کۆمپیوتەر یاخود ئامێرە هاوشێوەکانی، لەلای بەشی چەپی هەر میمۆری کاردێکەوە دوگمەیەکی زۆر بچوک بونی هەیە کە ڕەنگەکەی شێوە سپیە یان زیوی، زۆربەمان بەرچاومان کەوتووە بەڵام نەمانتوانیوە سودی لێ ببینین یان بزانین بۆچی بەکار دەهێنرێت.
زۆر بەکورتی ئەم دوگمەیە ڕێگە دەگرێت لە گۆڕین و سڕینەوە و لەناوچونی داتاو زانیاریە خەزنکراوەکانی ناو میمۆریەکە، بۆیە کاتێک دگمەکە دەخرێتە باری داخستنەوە بە هیچ شێوەیەک ناتوانین گۆڕانکاری بەسەر داتاکاندا بهێنین، بۆ ئەوەی بتوانین گۆڕانکاری بەسەر داتاکاندا بهێنین پێویست دەکات دوگمەکە بخەینە باری کردنەوە، هەر وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا زۆر ڕون و ئاشکرایە.

Post a Comment