ڤایرۆسی کۆمپیوتەر چیە؟

 پرۆگرامێکی دەرەکی زیان بەخشە، کە کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات ھەر پرۆگرامێکی ڤایرۆسیش لە پێناو مەبەست و ئامانجێک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە بۆ لەناوبردنی داتا و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و دزینی زانیاری.

یەکەم ڤایرۆس بەناوی “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە لە لایەن دوو برای پاکستانی بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق دروستکرا، کە ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت، بەلام کاری نادکردە سەر ھارد درایڤەکان، ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە ناسرابوو بە لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی_براین. وە لە مارچی ١٩٨٨ دا یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھێنرا بۆ لەناوبردن و سرینەوەی ڤایرۆسی براین.

بۆچی بەکاربردنی ڤایرۆس؟
پرۆگرامسازەکان ھەڵدەستن بە دروستکردنی ئەم پرۆگرامە بەتوانایانە کە توانای کۆنترۆلکردن ودزەپێ کردنی زانیارییەکانی ھەیە یان لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە دێتە بەرھەم ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆر ھۆ لەوانە: بازرگانی، تەکنەلۆژی، سەربازی، …….. و ھەندێک لە پرۆگرامسازەکانی ئەم بوارە تەنھا وەکو ھونەر خوو بەکارەکەوە دەگرن یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس بۆ ئامانجی بازرگانییە ئەمەش بە دروستکردنی ڤایرۆس ولەناوبەری ڤایرۆسیش چونکە دوای ئەوەی کە ڤایرۆسەکە بڵاویەبێتەوە ئەو کات بەکار بەر پێویستی بە بەرنامەی دژە ڤایرۆس دەبێت بۆ لەناودان و خۆ رزگارکردن لە ڤایرۆس.

Post a Comment