موژدە.........
موژدە
پەيمانگەى داتاى
ناحكومى بۆ زانستەكانى كۆمپيوتەر - سۆران
پەيمانگەکەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەڵدەستێ بە وەرگرتنى
ئەو قوتابيانەى كە بڕوانامەی پۆلی (سێی ٣ناوەندى واتە نۆی ٩ بنەڕەتييان هەیە وە
يان دەرچووى ئامادەیى پيشەسازى و كشتوكالن يان ئەو قوتابيانەى كە لە قۆناغەكانى
ئامادەيى) نەيان توانييوە درێژە بە خوێندنيان بدەن، دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ
وەرگرتنى فۆڕم بۆ ساڵى نوێی خوێندن بۆ هەردوو ڕەگەزی ( كوڕ و كچ) بەبێ ڕەچاوكردنى
( تەمەن و نمرەی) ساڵى دەرچوونى.
تايبەتمەندییەکانی پەیمانگەكەمان؛
١-پەیمانگەكەمان بڕوانامەى دبلۆم لە بوارى زانستەكانى
كۆمپيوتەر دەبەخشێت بە قوتابى، بڕوانامەكە پەسەند كراوە لەلايەن وەزارەتى
پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان .
٢-پەیمانگەكەمان جگە لە بەدەستهێنانى بڕوانامەى كۆمپيوتەر،
بڕوانامەى زمانى ئينگليزیش دەبەخشێت بە قوتابییان.
٣- لە پەيمانگەكەمان ماوەى خوێندن (٥) ساڵە و دەوامکردن لە
هەفتەيەكدا (٥) ڕۆژ دەبێت.
٤-پەيمانگەكەمان لە بەشى ( نيت ورك + ويب سايت +پرۆگرام )
لە خۆدەگريت.
٥-لە پەيمانگەکەمان كرێی خوێندن بەشێوازى قيست دەدرێت.
٦ -خوێندن لەپەيمانگەکەمان بۆ كەس وكارى سەربەرزى شەهيدان
بێ بەرامبەرە.
٧- لەپەيمانگەكەمان داشكاندن بۆ خوشك و براى شەهيد كراوە كە
خوشك و براى شەهيد سوودمەند نابن لەو بڕە پارەی وەزارەتى شەهيدان و ئەنفالكراوان
بۆيان سەرف دەکرێت، بۆیە پەيمانگەكەمان داشكانى تايبەت بۆيان دەكات لە کرێی
خوێندن، ئەم جۆرە داشكانە لە هيچ زانكۆ و پەيمانگەیەکى كوردستان نەكراوە، لەلاى
ئێمە ئەم داشكاندنە كراوە بۆ خوشك براى شەهيد.
٨-لەپەيمانگەكەمان قوتابى يەكەم بە ڕێژەى ٪١٠٠ و دووەم لە
٪٥٠ و سێیةم لە ٪٢٥ دەبەخشرێت لەكرێی خوێندن.
٩- لە پەيمانگەكەمان ساڵانە گەشتى زانستى بۆ ناوە و دەرەوى
هەرێم ئەنجام دەدرێت لەسەر خواستى قوتابيان .
١٠- لەپەيمانگەكەمان داشكاندن لە كرێى خوێندن بۆ كەم درامەت
و خاوەن پێداويستى تايبەت دەكرێت.
ناونيشانى پەيمانگەكەمان؛
سۆران : جووت سايدى رواندوز/ نزيك فلكەى پێشمەرگە /
بەرامبەر بەنزينخانەى هەڵگورد.
إرسال تعليق