لەکاتی مار پێوەداندا پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدەیت ...
1- شێوەو رەنگی مارەکەت لە بیر بێت تاوەکو بۆ پزیشکانی ئەو بوارەی باس بکەیت ...
2- کەسەکە لەو شوێنە دوور بخەوە کە مارەکە پیوەی داوە ..
3- ئەو شوێنەی کە مارەکە پیوەی داوە با لە خوار ئاستی دڵیەوە بیت ئەگەر کرا ،، واتە بۆ نمونە ئەگەر قاچی یان دەستی بوو بەرزی مەکەوە بەلکو با لە خوار ئاستی دلیەوە بێت ...
4- بە هێمنی برینەکە خاوین بکەوەو بە پارچە لۆکەیەک یان باندجیک دای بپۆشە ...
5- هەر خشڵ و شتیکی کەسەکە لە نزیک شوینی پیوەدانەکە لا ببە ،واتە بۆ نمونە ئەگەر بە دەستییەوە دا بازنەو موستیلەکانی لێ بکەوە ،
با لە کاتی ئاوساندا زیانی لێ نەدەن ... ئەگەر بە قاچییەوە دا ،پیلاوەکانی لە پی بکەوە ..
6- هەوڵ بدە کەسکە بە هێمنی بهێلیتەوە و کەمترین جوڵە بکات تاوەکو ژەهرەکە بلاو نەبیتەوە ...
* ئەم کارانە ئەنجام مەدە..
1- نەکەی برینەکە ببڕیت بە حسابی خۆی ژەهرەکە دەردێنیت ...
2- خۆت لێ نەبیتە پاڵەوان و شوینی پیوەدانەکە بمژیت تاوەکو ژەهرەکە دەربێنیت ئەوە کارێکی مەترسیدارە ...
3- نەچیت سەرووی پیوەدانەکە تووند ببەستیت یان سەهۆڵ لەسەر شوینی پیوەدانەکە دابنێیت ...
4- هەرگیز نەکەی مەی یان قاوە یان چا یان دەرمان بدەیتە کەسەکە هەر لە خۆتەوە ...
** پاشان بە هێمنی بە کەمترین جولەی کەسەکە هەوڵ بدە بیگەیەنیتە نزیکترین بنکەی تەندروستی ...
إرسال تعليق