)١٠ ( ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی  .

لەوانەیە دەیان و بگرە سەدان ڕێگا بۆ فێربوونی زمانێکی بیانی هەبن، زمانی ئینگلیزیش یەکێکە 

لەو زمانانەی کە لە جیهاندا بووە بە پێویستییەکی گرنگ، لێرەدا ١٠ ڕێگا بەو کەسانە ئاشنا دەکەین 

کە دەیانەوێت فێری زمانی ئینگلیزی ببن:

١ڕۆژانە کەمێک بە زمانی ئینگلیزی قسە بکە، چونکە باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ

 قسەپێکردنییەتی، ئیتر کێشە نییە کە تۆ چەند ووشەی ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر دەزانیت

 و چۆن دەتوانیت دەری ببڕیت، گرنگ ئەوەیە قسەیان پێبکەیت و بیانڵێیتەوە،

 بەتایبەتی لەگەڵ کەسێکی تردا قسەی پێبکەیت ''ئەگەر کەسەکە ئینگلیز بێت باشترە'' 

زۆر ڕێگایەکی باشە   بۆ بەرەوپێشبردنی ئینگلیزییەکەت. 
٢کار لەسەر شێوازی خوێندنەوە و دەربڕین ''پرۆنانسییەیشنت'' بکە،

 چونکە کەسانی ئینگلیز زمان لەوانەیە نەتوانن بە باشی لێت تێبگەن ئەگەر لە ووشەکان تێنەگەن،

لەبەر ئەوە هەوڵ بدە شێوازی خوێندنەوەی ووشەکان ئەگەر بە هەڵە دەڵێیت ڕاستیان بکەیتەوە.

 بۆ باشترکردنی ئەمەش گوێگرتن لە کەسانی بە ئەسڵ ئینگلیز ''نەیتڤ'' باشترین 

ڕێگایە. دەبێت ئاگاداری ئەو ووشانەبن کە هەمان خوێندنەوەیان هەیە بەڵام مانایان جیاوازە

 کە پێیان دەگوترێت هۆمۆفۆنەکان، بۆ نمونە ''Right و Write" هەردووکیان ,

 بە یەک شێوە دەخوێنرێنەوە بەڵام جیاوازن لە مانادا،

 یان  ''By و Buy، Hole و Whole، Peace و Piece ... هتد''.


٣با بەردەوام دەفتەرێکی بچوکت پێبێت و هەر وشەیەکی نوێ فێربوویت یان بینیت بینوسە

 و دواتر پێیاندا بچۆرەوە و ماناکانیان و شێوازی خوێندنەوەیان لە تەنیشتی بنوسە.

٤کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤاری ئینگلیزی زۆر بخوێنەرەوە، لە سەرەتاوە گرنگ نییە لێشیان تێنەگەیت،

 بەڵکو ئەم ڕێگەیە بۆ خێراتربوونتە لە خوێندنەوەی ووشە و پیتەکان، 

ئەگەر بە دەنگی بەرز بیخوێنیتەوە باشترە ،

چونکە بۆ کاتێک کە دەتەوێت بە ئینگلیزی قسە بکەیت یارمەتیدەرت دەبێت.


٥تەماشای فیلمی ئینگلیزی و بەرنامەی ئینگلیزی زۆر بکە، کە ئەم شێوازە شێوازێکی باشە

 لە یەک کاتتدا دەتوانیت چێژ ببینیت و گوێگرتنیشت بەرەو باشتربوون ببەیت،

 ئەگەر فیلمەکە ئەڵقە بێت باشترە چونکە ئەڵقە شەوانە لە  کاتێکی دیاریکراودا پێشکەش دەکرێت

 و بەمەش لەو کاتەدا دەتوانیت تەماشای بکەیت  و کاتێکی باشت بۆ بگەڕێتەوە.


٦زۆربەمان مۆبایلی زیرەکمان پێیە، فەرهەنگی ئینگلیزی - کوردیش زۆرە و دەکرێت هەموو کەسێک 

فەرهەنگێکی ئینگلیزی-کوردی یان ئینگلیزی - ئینگلیزی لەناو مۆبایلەکەی

 یان کۆمپیوتەرەکەی یان ئایپادەکەی دانێت بۆئەوەی هاوکاری بکات لەکاتی پێویستدا.



٧ئەگەر بتوانیت و توانای دارایی و کاتت هەبێت چەند خولێک بۆ فێربوونی ئینگلیزی ببینیت 

کارێکی باش دەبێت و هاوکارت دەبێت لە خێرا فێربوونی زمانەکەدا.


٨ئەگەر دەتەوێت ئینگلیزییەکەت بەردەوام بەرەو پێش بچێت و لەبیرت نەچێتەوە,

 ئەوە ڕۆژانە ڕاهێنان بکە، دەکرێت لەبەردەم ئاوێنەیەکدا خۆت بۆ خۆت قسە بکەیت

  بۆئەوەی شێوازی دەربڕینی ووشەکانت باشتر ببن.  هەروەها خۆت ڕابێنە کە بە ئینگلیزی بیربکەیتەوە، 

ئەمە ڕێگایەکی باشە  بۆئەوەی ئینگلیزییەکەت زۆر بەرەو پێش بچێت.

٩هەرگیز گوێ بەو کەسانە مەدە کە پێیان وایە تۆ بۆ خۆدەرخستن ئەو چەند ووشە ئینگلیزیەی 

کە دەیانزانیت بەکاریان دەهێنیت، ئەگەر گوێیان بۆ بگریت ڕەوتی فێربوونەکەت دوادەکەوێت 

و بگرە هەندێک جار ئەپوکێتەوە و دەوەستێت.


١٠مەترسە لەوەی کە هەڵە بکەیت، چونکە گەورەترین ڕێگر لەبەردەم ئەو کەسانەی 

کە دەیانەوێت زمانێکی نوێ فێرببن ترسانیانە لە هەڵەکردن، شەرمیش مەکە

 چونکە هیچ کەسێک لە سەرەتای فێربوونی زمانێکی نوێوە بە باشی قسە ناکات. 

دەکرێت بڵێین با وەکو منداڵ خۆمان فێرکەین بەڵام خۆمان ببینە دایک و باوک و مامۆستای خۆمان و 

ووشەکان بە خۆمان دووبارەکەینەوە وەک ئەوەی کە دایک و باوک

 لە سەرەتای زمانگرتنی منداڵەکانیانەوە چەندین جار ووشەیەک بە منداڵەکەیان دووبارە دەکەنەوە تا فێردەبن، 

یان وەکو مامۆستایەک کە چەندین جار ووشەیەک بە خوێندکارێکی دەڵێتەوە 

تاوەکو فێردەبێت و بە ڕاستی دەیڵێت و دەینوسێت.

Post a Comment