چۆنیه‌تی ڕێکخستنی کاتی خوێندن بۆ قوتابیان
1- کاتی له‌خه‌و هه‌ڵسان
دیاره له‌خه‌و هه‌ڵسان یه‌کێکه له نیشانه‌و ده‌سه‌ڵاتی بێسنووری خوای باڵاده‌ست وله‌هه‌مان کاتدا مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی رۆح‌و دهروونو لاشه‌ی مرۆڤه‌و ده‌ست پێکردنی ژیانێکی نوێ‌و جوڵه‌ی پاش حه‌سانه‌وه‌یه.
جا یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی چوست و چاڵاک بوونی قوتابی‌و گه‌رم گوڕبوونی له ژیانی رۆژانه‌دا دانانی کاتێکی دیاری کراوه بۆ له خه‌وهه‌ڵسان.جا بۆ دیاری کردنی کاتی له‌خه‌وهه‌ڵسان پێویسته ره‌چاوی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری(د.خ)بکه‌ین له پێش بانگی به‌یانیدا هه‌ڵده‌ستاو نهدهخهوتهوه هاوه‌ڵه بهڕێزهکانیشی له خهوههڵدهستاندو باسی سوده دونیای و قیامهتهکانی ئه‌و ههڵسانو نهخهوتنهوهیهی بۆ ده‌کردن:هه‌ر که‌سێک نوێژی به‌یانی به جه‌ماعه‌ت باکاتو پاشان نهخهوێتهوهو به‌یادی خوا‌و قورئان خوێندن و فێربوونه‌وه خه‌ریک بێت تاخۆر هه‌ڵدێت له‌پاشان دوڕکات نوێژی سوننه‌تی چهشتهنگاوبکات ئه‌وا ئه‌و که‌سه پاداشتی حهجو عومرهکی(سوننه‌تی)ته‌واو ته‌واو ته‌واوی بۆ ده‌نوسرێت.
سوده‌کانی له زوولهخهوههڵسان:
1-ده‌روون ئاسوده دهکاتو ته‌ندروستیت باش دهکاتو لاشه‌و جه‌سته‌شت چاڵاک ده‌کات،جگه‌له‌مه‌ش چه‌ندین سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو به‌یانییه‌ک له کاتێکی تایبهتو دیاری کرراودا هه‌ڵبستێت.
2-به‌هره‌مه‌ند بوون له‌و ماده‌یه‌ی که له به‌یانیاندا داده‌به‌زێت واته (گازی ئۆزۆن )که زاناکان دهڵێنتهنها ئه‌وکه‌سانه لێی سوودمه‌ند ده‌بن که ناخهونهوه لهبهیانیانداو زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ.
3-زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان یارمه‌تی ده‌ره‌بۆ چاک خۆئاماده کردن بۆ قوتابخانه که ده‌توانرێ به‌هۆیه‌وه ئه‌و کارانه‌ی که له نێوان لهخهوههڵسانو چونی قوتابخانهسا ده‌کرێ زۆر به‌ڕێکو پێکی ئه‌نجام بدرێت وه‌کو:ده‌م و چاوشۆرین و ده‌ست نوێژگرنت و نان خواردن و ده‌م ددان شوستن و کتێب ئاماده کردن‌و خۆگۆڕین وگه‌یشتن بۆ قوتابخانه له کاتی دیاری کراوی خۆیدا
2-کاتی خواردن
پێویسته قوتابی گرنگی تایبه‌ت به‌ژه‌مه خواردنه‌کان بدات‌و له بیریان نه‌کات به‌هیچ بیانوویه‌ک،وازیان لێنه‌هێنێت به‌تایبه‌تی خواردنی ژه‌مه‌کان له‌هاتی تایبه‌تی خۆیاندا گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و سوودی زیاتر به جه‌سته‌و مێشکی مرۆڤ ده‌به‌خشێت
3-ڕۆژانی قوتابخانه
پێویسته پێش کاتی دیاری کراو لو قوتابخانه ئاماده بێت چونکه ئاماده‌بوونی پێش وه‌خته ده‌بێته هۆی ئارامی ده‌روون،جگه‌له‌وه‌ش سوودی زیاتر له‌وانه‌کان ده‌بینیت،پاشان هه‌وڵ بدات هه‌رچی کێشه‌و ئیش و کارێک هه‌یه له‌مێشکی خۆی ده‌ربکات و به‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ستی ئاماده‌ی وانه‌کانی بێت و خۆی بهشتی لهوهکییهوه خه‌ریک نه‌کات
4-کات و شوێن و شێوازی پێداچونه‌وه‌ی وانه‌کان
قوتابی ده‌بێ ئهووانهنهی که ده‌یخوێنێ جگه له‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی ئامادهییوه گوێ بۆ مامۆستا ده‌گرێت و تێبینیه گرنگه‌کان لای خۆی تۆمار ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا دوای(20)خوله‌ک له خوێندنی وانه‌که‌ی به جوانی پیادهچێتهوه تاوه‌کو زیاتر له مێشکیدا بچه‌سپێت.
بۆ زیاتر سوودمه‌ند بوون له پێداچونه‌وه‌ی وانه‌کان پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکرێت:
1-پێش ده‌ست پێکردنی پێداچونه‌وه مۆبایله‌که‌ت دابخه‌و ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵت نه‌کات.
2-سه‌ره‌تا له پێداچونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه ده‌ست پێبکهکه قورسنبهلاتهوه چونکه له‌سه‌ره‌تاوه گه‌رم و گوڕتر و چاڵاک تری،جگه‌له‌وه‌ش بابه‌ته‌کانی ترت به‌لاوه ئاسانتر ده‌بێت.
3-دێڕه‌کان دوباره‌و سێباره بکه‌ره‌وه تا زیاتر له‌مێشکتدا بچه‌سپێت
4-ئه‌و شوێنانه‌ی که‌پێت گرنگه له کتێبه‌که‌تدا خه‌ت بێنه به‌ژێر دێره‌کاندا تا به‌ئاسانی بتوانی بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ریان.
5-باهه‌رده‌م فه‌رهه‌نگێکی زمانت لابێ له‌و کاته‌ی کهپێداچونهوه بهوانهکانتدا ده‌که‌یت
6-هه‌وڵبده له‌وکاته‌ی که بهوانهکانتدا ده‌چیته‌وه ده‌روون و مێشکت ئارام بێت.
7-خۆت بپارێزه لهپێداچونهوهی وانه‌کانت ڕاسته‌وخۆ دوای نان خواردن چونکه ده‌بێته هۆی ماندوو بوونی ده‌روون و مێشکت.
8-هه‌وڵبده شوێنی نان خواردن و خه‌وتن و خوێندنت جیاوازبێت و هه‌رگیز له‌وشوێنانه‌ی که‌نانی لێدهخۆی مه‌خوێنه و پێداچونه‌وه بهوانهکانت مه‌که،ئه‌گه‌ر یه‌ک ژوریش بۆ شوێنه‌کان بگۆڕه.
9-دوای هه‌موو(30)خوله‌کێک له‌خوێندن و پێداچونه‌وه هه‌وڵ بده بۆ ماوه‌ی (5)خوله‌ک حه‌سانه‌وه به مێشک و ده‌روونت بده‌ی.
10-هه‌وڵ بده شوێنی ئارام و بێده‌نگ هه‌ڵبژێره بۆ پێداچوونه‌وه‌و خوێندنهکانت.
11-هه‌ڵبژاردنی شوێنیک که‌که‌ش و هه‌وایه‌کی پاک و خاوێنی هه‌بێت.
12-تا ده‌کرێت له‌سه‌ر کورسییه‌ک دابنیشه مامناوه‌ندی بێت له‌ڕووی بهرزیو نزمی و نه‌رمی وه تا ده‌کرێت بالهوجۆرهبێت که پێ ده‌گرێت..
13-له‌کاتی پێداچونه‌وه‌ی وانه‌کاندا تا ده‌کرێ با ڕووت له چۆڵه‌وانی و ئاوه‌دانی نه‌بێت به‌ڵکو باشترین شت ڕوکردنه دیوار یان دار یان ...هتد
14-بوونی ڕووناکییاکی گونجاو له‌کاتی خوێندندا به‌شێوه‌یه‌ک نزۆر ڕوناک نهتاریک به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا تا ده‌کرێ باڕوناکیهکه له‌ناو کتێبه‌که بدات.
15-بوونی دهفتهروو قه‌ڵه‌مێک زۆر پێویسته بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌و تێبینیه گرنگانه‌ی که‌له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی وانه‌کاندا بۆت دێ
16-خۆت به‌دووربگره له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که خوێندنه‌که‌ت پێده‌بڕن،وه‌کو ته‌له‌فزیۆن قسه کردن17-هه‌موو پێداویستییه‌کانی خوێندن و پێداچهنهوه ئاماده بکه ،وه‌کو:قاموسو فه‌رهه‌نگ و...هتد.18-هه‌رگیز له‌وکاتانه‌ی خه‌وت دێت مهخوێنهو پێداچونه‌وه به وانه‌کانت مه‌که.
19-پخۆت بپارێزه له پێداچونه‌وه‌ی وانه‌کانت له‌و کاته‌ی کهڕاکشاوی:واته درێژ بووی
20-بالهکاتی پێداچونهوهتدا تیشکی ڕوناکی له‌لای چه‌پت بێت ئه‌گه‌ر وانه‌که کوردی یان عربی بوو وه‌لای ڕاست بێت ئه‌گه‌ر وانه‌که ئینگلیزی بوو.
21-له کاتی پێداچونه‌وه‌ی وانه‌کانتدا خۆتبپارێزه له دانیشتنی نزیک په‌نجه‌ره یان ده‌رگا تاسهرقاڵ نه‌بی به‌ده‌ره‌وه
22-هه‌رگیز له‌کاتی خوێندنی وانه‌کانتدا ڕووبه‌ڕووی شوێنی خه‌وتنت دامه‌نیشه به‌ڵکو پشتی تێبکه
5-کات‌و جۆره‌کانی حه‌سانه‌وه
پێویسته قوتابی هه‌ر کاتێک هه‌ستی به مانووی کرد به‌تایبه‌ت وه‌کو له‌سه‌ره‌تاوه باسم کرد دوای هه‌موو نیوکاتژمێر له‌خوێندن پێویسته بۆ ماوه‌ی(5)خوله‌ک ئیسراحه‌ت به مێشکوو لاشه‌ی بدات
حه‌سانه‌وه‌ش زۆر شێوازی هه‌یه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه هه‌ندێکیانن:
1-نوێژ کردن
2-خۆشۆردن یان مه‌له‌وانی کردن
3-کاتی نان خواردن
4-گوێگرتن له‌به‌رنامه‌یه‌کی کورتی ڕادیۆیی
5-سه‌یرکردنی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی یان که‌ناڵی ئاسمان به‌ڵام کورتبێت
6-وه‌رزشکردن
7-ڕاکشان بۆماوه‌یه‌کی کورت
8-چاوخشاندن به‌گۆڤار یان کتێب یان رۆژنامه
9-دانیشتنی خێزانی و گفتوگۆکردن
10-ئه‌نجامدانی ئه‌وشتانه‌ی هیوایهتن له‌ژیانی ئه‌وکه‌سه‌دا
11-په‌یوه‌ندی کردن به‌براده‌ر و دۆستان و خۆشه‌ویستان و خزمانهو به ته‌له‌فۆن و هه‌واڵ پرسین.12-ڕوانینه وێنه‌ی جوانی سروشتی وه‌کو حه‌وزی ماسی و باخ و باخت و سه‌وزایی.
6-پشوی کۆتایی هه‌فته
هه‌ندێک له قوتابی پێیان وایه که پشووی کۆتایی هه‌فته کاتی پاڵدانه‌وه‌و ئیستراحهته و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له کتێب و خوێندن،به‌ڵام قوتابی سه‌رکه‌وتت ئه‌و که‌سه‌یه‌که بتوانێ به‌شێکی زۆر له کاته‌کانی رۆژانی پشوو بۆ پێداچونه‌وه‌و خوێندن و فێربوونی زانستی نوێ ته‌رخان بکات به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌رسانه‌ی که‌له‌و هه‌فته‌یه‌دا خوێندراون.
7-کات‌و شێوازی خه‌وتن
خه‌وتن مایه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ده‌رون و جه‌سته‌ی مرۆڤه و پشوودانی دوای ڕۆژێک لا ماندونه‌بوون و هه‌وڵ دانهوهکو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:له ڕه‌حمه‌تی و میهره‌بانی خوایه که شه‌وو ڕۆژی بۆداناون و تاتیابحهوێنهوهوبژێوی خۆتانی تێدا په‌یدا بکه‌ن،بۆئه‌وه‌ی سوپاس گوزاری خوای گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن،قوتابیانی ئازیز پێویسته گرنگی تایبه‌ت به‌کات و شوێن و شێواز و ئه‌ندازه‌ی خه‌ون بده‌ن چونکه هه‌ر یه‌کێک له‌وانه کاریگه‌ری تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌روون و مێشک و لاشه‌ی مرۆڤ ده‌بێت،
بۆیه پێویسته قوتابیان ڕه‌چاوی ئهمخاڵانه بکه‌ن:
1-شه‌وانه زوو خه‌وتن.زوو خه‌وتن سوننه‌تێکی به‌رزی ئیسلامه و پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر گرنگی پێداوه و هاوه‌ڵانیشی له‌سه‌ر هه‌ڵناوه،دکتۆ شابیرۆ ده‌ڵێ:بێگومان ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌وان زوو ده‌خه‌ون وله‌یه‌ک کاتی دیاری کراودا ده‌خه‌ون،نه‌ک ته‌نها جه‌سته‌و ده‌روونیان چاڵاک ده‌بێت به‌ڵکو ده‌بێته هۆی چاک خه‌وتنی شه‌وانی داهاتوش
2-پێش خه‌وتن و پاڵکه‌وتن جێگه‌که‌ت به‌جوانی هه‌ڵته‌کێنه تا دڵنیابی له‌وه‌ی که ئازار ده‌رێکی تێدانییه3-هه‌وڵبدا به جلێکی نه‌رم و فراوان و داپۆشراوه‌وه بخه‌وی
جگه‌له‌وه‌ش قوتابی ده‌بێ گرنگی به‌شوێنی خه‌وتنی بدات و ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکات
1-تیشکی خۆری به‌رکه‌وێت
2-مامناوه‌ند بێ له ڕووی ساردی و گه‌رمی
3-دوربێ له ده‌نگه دهنگو قاڵه
جگه له‌وه‌ش قوتابی ده‌بێ هه‌وڵ بدات باشترین جۆروشێوازی خه‌وتن هه‌ڵبژێرێت وه‌کو:
1-به‌ده‌ستنوێژه‌وه بنوێت
2-ویرد و زیکره‌کانی خه‌وتن بخوێنێ
3-خه‌م و خه‌فه‌ت و کێشه نه‌باته ژووری خه‌وتن
4-له‌سه‌ر لای ڕاست بخه‌وێت
5-هیچ کام له‌ئه‌ندامه‌کانی قاچ‌و ده‌ست نهنوشتێنێتهوه
6-نه‌هێڵێ شهوورۆژله 6 کاتژمێر کهمتروله 9 کاتژمێر زیاتر بخه‌وێ و زانایانیش7م5کاتژمێر به‌باشترینی ئه‌ندازه‌ی خه‌و داده‌نێن.

نوسین و ئاماده‌کردنی:جیورین
إرسال تعليق