ئاگادارییەکی_گرنگ

لەگەڵ نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کالای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە،بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی هەر شت و مەکێکدا،بۆ نموونە ئەگەر گۆشتتان بینی وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە کە بلقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووە مەیکڕن،چونکە گۆشتەکە بەم کیسە(cyst) هێلکانەی بەکتریا پیس بووە لەکاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی کەسەکەی هەیە بە نەخۆشی (سیل) و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکات،وە ئەم جۆرە کیسانە بە کولاندن لەناوناچن بەڵکو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە یەکسەر بسوتێنرێ و لەناو ببرێ..

‏‎ڕاگه‌یاندنی قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر
27/5/2018

Post a Comment